سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ده‌كات
نوچە نێت
ئەمرۆ چوارشەممە (10/ئەیلوول/2025) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی حزبی زەحمەتكێشان كرد، تێیدا دەڵێت، خوالێخۆشبوو سه‌عد خاليد مرۆڤێكى خاكه‌ڕاى پاك و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى زۆرى به پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشان له‌پێناو دۆزى گه‌له‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد..
دەقی پرسەنامەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سه‌عد خاليد، جێگرى سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان‌م پێگه‌يشت. سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زەيى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو سه‌عد خاليد مرۆڤێكى خاكه‌ڕاى پاك و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى زۆرى به پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشان له‌پێناو دۆزى گه‌له‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد. كاتێك له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌زير بوو، نموونه‌ى كه‌سێكى كارامه بوو كه هه‌موو ئه‌رك و كاره‌كانى به هه‌ستێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و به گيانێكى نيشتمانى و كوردستانييانه، جێبه‌جێ ده‌كرد.
گيانی شاد و يادى به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/10
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment