سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئیمارات ده‌كات
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/10) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له سه‌عید ئه‌لهاجرى، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت و نێرده‌ى تایبه‌تى ئیمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌ری کرد، كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون هه‌ردوولا، "وێڕاى ستایشكردنى مێژووى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كان، خۆشحاڵییان به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌وپێدانى زیاتر و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا بوونى یاسایه‌كى هانده‌ر و ژینگه‌یه‌كى یارمه‌تیده‌ریان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، به گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند".
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕای سوپاسکردنی سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌تی ئیمارات بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیری‌یان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستنیشانكردنى نێرده‌یه‌كى تایبه‌تى ئیماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا نیشان ده‌دات.
وەک لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆكى ئیمارات شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان دووپات كرده‌وه كه نیسانى ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵییاندا له ئه‌بوزه‌بى، جه‌ختى له ناردنى نێرده‌یه‌كى تایبه‌تى ئیمارات بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان كردبووه‌وه.
هاوکات له كۆبوونەوه‌كه‌دا باسیان، "له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان و كار و چالاكیى كۆمپانیاكان و كه‌رتى تایبه‌تى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌رباره‌ى ئاسۆى فراوانكردنیان له بواره جیاجیاكاندا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ته‌واوى ئاماده‌یى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتیوانى و هاوكارییه‌كى پێویستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووەتەوە".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ته‌وه‌رەکانى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو بریتی بوون لە فره‌چه‌شنكردنى ئابوورى، بوونى ڕوانگه‌یه‌كى ڕوون بۆ وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئابووریى به‌رده‌وام، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment