سەرۆك بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول لاپەڕەیەكی زێری بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستانە
نوچە نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (2025/9/11) سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە شۆڕشی ئەیلوول پەڕەیەكی زێڕینی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانە.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شۆڕشی ئەیلوول لاپەڕەیەكی زێڕینی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەریی سیاسی و چەكداری و جەماوەریی كوردستان بوو كە هانی خەڵكی كوردستانی دا بە هێز و بڕوابەخۆبوونەوە بەرەو ئامانجی نوێ و ئاسۆیەكی بەرفراوان هەنگاو بنێن و لە ئەنجامدا دۆزی گەلی كوردستان قۆناغی گەورە ببڕێت.
ئەم شۆڕشە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا بناخەیەكی پتەوی بۆ تێكۆشان و خەباتی هاوبەشی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و پێكهاتەكانی كوردستان دانا، ئەویش لەپێناو بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوا و مافەكانی خەڵكی كوردستان. شۆڕشی ئەیلوول بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە و، ئەزموون و دەستكەوتەكانی ئەو شۆڕشە مەزنە بۆ هەمیشە بەرچاوڕوونی دەداتە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان.
لە یادی شەست و چوار ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا دەستخۆشی و پێزانینم بۆ هەموو ئەو كادیر و پێشمەرگە و خەباتگێڕانە هەیە كە بە پێداگری و بوێری و ماندوویەتیی خۆیان مێژوو و شانازییان بۆ گەلەكەیان تۆمار كردووە. هەر لەم یادەدا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدا
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment