نەوەی نوێ: بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین کوردستانی

نوچە نێت

دوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدلواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەو جوڵانەوەیە لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاشكرای دەكات، بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەكەن و کێشەکانی مووچە و پێشینەی هاوسەرگیری و بەنزین چارەسەر دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (13/ئەیلوول/2025) جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێمە وەک نەوەی نوی "لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەین." چونکە لە هەڵبژاردنی داهاتوو "بەشداریی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین." 

هەر لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەم جووڵانەوەیەدا هاتووە، کە پرسی داهاتی هاووڵاتییان و "سەرجەم مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لەڕێگای بانکەکانەوە تەوتین دەکەین و کێشەی دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان" چارەسەر دەکەین. 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، نەوەی نوێ "سولفەی زەواج (پێشینەی هاوسەرگیریی) بۆ سەرجەم گەنجان، لەڕێگای حکومەتی عێراقیی و بانکە عێراقییەکانەوە" تەرخان دەکات و "بەنزین و سوتەمەنی لە بەغداوە بە نرخی هەرزان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان" دابین دەکات. 

ئەم ڕاگەیێندراوە لە کاتێکدایە کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەکە، لە (12/8/2025) لە کاتژمێر 10ی شەو لەناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا و ڕۆژی (2/9/2025) بە پێنج مانگ بەندکردن لە زیندانی چاکسازیی سلێمانی سزادرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین