سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: مامۆستايانى ئايينى وه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازاديیشدا ڕۆڵى به‌رچاويان هه‌يه
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (21/ئەیلوول/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە يادى (55) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستایان و زانايانى ئايينى دەكات و پشتگیریی خۆی "بۆ كار و كۆششى يه‌كێتيى زانايان له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينيدا دووپات" دەكاتەوە.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
يادى (55) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى به‌رده‌واميى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى، وه‌ك چۆن له سه‌رده‌مى شۆڕشدا خه‌باتيان كردووه و قوربانييان داوه، له سه‌رده‌مى ئازاديیشدا ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌رچاويان هه‌يه له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى، هه‌روه‌ها له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ده‌مارگيرى و بره‌ودان به گيانى نيشتمانپهروهرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى.
له‌م ياده‌دا شههيدانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان به ڕێزه‌وه به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ كار و كۆششى يه‌كێتيى زانايان له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينيدا دووپات دهكهينهوه.
جه‌خت دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان بێ جياوازى بۆ هه‌ميشه به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان بۆ هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕووبه‌ڕووى گوتارى ڕق و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان ده‌بينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/21
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment