سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق کرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، "دۆخى گشتیى عێراق، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كار و به‌رنامه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد".

ڕۆژی دووشەممە (2025/9/22) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محسن مەندەلاوی، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق کۆبووەوە، جه‌ختیان له‌، "گرنگی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تایبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و پێشكه‌وتنیدایه‌".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تى و لایه‌نانه‌ى كرد كه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتیوانیى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كان و لێكگه‌یشتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌رباره‌ى پرسى شایسته‌ دارایییه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌".

هاوکات هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و باسیان له‌ ئاماده‌كارییه‌كان كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا بره‌ودانیان به‌ پرۆسه‌ى دیموكراسى به‌ پێویست و گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکە هاتووە، تەوەرەکانی تری کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە گرنگیدان بە كارى هاوبه‌ش و هاریكاریى نێوان پێكهاته‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى وڵات و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین