سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له باڵیۆزى ژاپۆن كرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئەیلوول/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ ئه‌كیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، "دۆخى گشتیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان" تاوتوێ كرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، له كۆبوونەوەكەدا كه كونسوڵى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، "په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆنیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به مایه‌ى بایه‌خ و گرنگى بۆ هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختیان له پته‌وكردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه."
هەروەها هه‌ردوولا ئاماده‌یى و كار و چالاكیى كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كانیان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى كه ده‌كرێ ژاپۆن وه‌به‌رهێنانیان تیادا بكات.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارییه‌كانى ژاپۆن و ڕۆڵ و ئاماده‌یى و چالاكیى كۆمپانیاكانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه."
دەشڵێت، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment