پۆلیسی گەرمیان: ئەكبەری حاجی ڕۆستەم دوای كوشتنی ئۆتۆمبێل و مۆبایلەكەی بردراوە کوردستانی

نوچە نێت

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەدەیێنێت، لەبارەی كوشتنی كەسایەتی ناسراوی گەرمیان ئەكبەری حاجی ڕۆستەم دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و دەشڵێت، "بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتایەکان ئۆتۆمبیل و مۆبایلەکەی براوە کە قوربانیەکە لەکاتی ڕووداوەکە پێی بووە."

ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئەیلوول/2025) عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان سەبارەت بە كوشتنی ئەكبەری حاجی ڕۆستەم لە ئێوارەی دوێنێ، لەسەر زەوییە کشتووکاڵیەکەی خۆی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە ڕایگەیاند، دەست بەجێ پۆلیس دەستیان بەهێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە کردو دەستکرا بەکۆکردنەوەی زانیاریەکان لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دووپاتی دەكاتەوە، "پۆلیس پەڕوای لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە دەست بەلێکۆڵینەوەی ورد کراوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە و ئاشکرا کردنی ناسنامەی تۆمەتبار "

سەبارەت بە چۆنیەتی كوشتنەكەی ئاماژە بەوە دەكات، "بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتایەکان ئۆتۆمبیل و مۆبایلەکەی براوە کە قوربانیەکە لەکاتی ڕووداوەکە پێی بووە، لەداهاتوودا لەڕێکارەکان و هەر زانیاریەک سەبارەت بەڕووداوەکە و، هەر گۆڕانکاریەک لە ئاڕاستەی لێکۆڵێنەوەی ڕووداوەکە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاند بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین