سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كۆدەبێتەوە
نوچه نێت
ڕۆژی چوارشەممە (24/ئەیلوول/2025) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد و وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرد، هه‌ردوولا جه‌ختيان "له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز هاريس باسى له به‌رژه‌وه‌ندى و به‌ها هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا پابه‌ندى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه."
هاوكات سەبارەت بە پرسى شايسته دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا كۆك بوون "له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته به زووترين كات دۆسيه‌ى دارايى و مووچه و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان يهكلايى بكرێته‌وه و به شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێت."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment