کارمەندانی دەزگای نوچە ساڵیادی ریفراندۆم پیرۆز دەکەن
نوچە نێت
لە مەراسیمێکدا کە بەو بۆنەوەیەوە رێکخرا، بە وردی گفتوگۆ کرا لەسەر گرنگی بڕیار و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان. هەڵوێستی سەرۆک مەسعود بارزانی لە رابەرایەتیکردنی پرسی نەتەوەیی کورد و سەرکردایەتیکردنی لە بەرگریکردن لە کوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆم، بە پیرۆزیی بیرهێنرایەوە. پێزانین و وەفا بۆ سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی دەربڕدرا.
هاوکات هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بیرهێنرانەوە، بە ستایشەوە ئەوە خرایەڕوو کە چۆن ئەو هەوڵانە بوون بە رێگەی رەواندنەوەی مەترسییەکانی سەرکوردستان لە دوای ریفراندۆم، بوون بە رێگەی سەرکەوتن و پاراستنی کوردستان و دەستکەوتەکانی لەو هەڕەشە جدییانەی کە لە سەر کوردستان دروست کرابوون.
بە سوپاسەوە باسی هەڵوێستی بەڕێز قوباد تاڵەبانی کرا، کە دوای ریفراندۆم وێڕای فشارەکانی سەری، سەنگەری حکومەتی هەرێمی بەرنەدا، تەواوکارێکی باشی دیپلۆماسیەت و سیاسەتی کوردستانیانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بوو.
ستایشی تەواوی ئەو سەکردە و لایەنانەش کرا، کە لە بڕیاری مێژوویی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا، پشتیوانی سەرۆک بارزانی بوون.
ساڵیادی ریفراندۆم پیرۆز بێت.
دەزگای نوچە بۆ توێژینەوەی سیاسی و پەرەپێدانی کلتووری


.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment