سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران: سەرۆکى هەرێم رۆڵى سەرەکى لە رێککەوتنى هەولێر و بەغدا هەبوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ ئەیلوول/2025) کەناڵى رووداو بڵاوى کردەووە، وەزیرێک لە حکومەتى هەرێم بە کەناڵەکەى راگەیاندووە،دوێنێ چوارشەممە دواى تەواوبوونى بڕگەکانى کۆبوونەى ئەنجوومەنى وەزیران، د.ئامانج رەحیم لەدواى تەواوبوونى کۆبوونەکە بە ئامادەبوانى رایگەیاندووە، وەک شاندى دانووستاندنکار زۆر سوپاسى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەم، کە بەڕاستى رۆڵێکى زۆر میحوەرى و زۆر گرنگ زۆر مێژوویى لە درووستکردن و رێککەوتنى سێقۆڵى نێوان وەزارەتى نەوتى عێراق و سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانى وەبەرهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان هەبوو.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئامانج رەحیم جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، بۆیە پێمخۆشە لەو کۆبوونەوەیە سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بکەین، کە رۆڵێکى گرنگى لەو رێککەوتنە هەبوو.
ئەو وەزیرەى حکومەتى هەرێم رایگەیاندووە، وەزیرەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو کۆبوونەوە دەستخۆشیان بۆ هەرێمى کوردستان هەبوو بۆ رێککەوتنى سێ قۆڵى کە ئێستا ئەمەى لێ درووست بووە.
هەر دەربارەى بەو رێککەوتنە، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە تێیدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق تورکیا"ـەوە هەناردەی دەرەوەی دەکات.
لە لایەکى دیکەوە مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە پەیامێکدا دەڵێت، ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زوری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە. بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.
سەبارەت بە وادەى رەوانەکردنەوەى نەوتیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش ڕێکەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتن.
وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان سەبارەت بە وادەى هەناردەکردنەوەى نەوتیش دەڵێت، لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment