مەسرور بارزانی بۆ سوودانی: نابێت مووچەکانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بفەوتێن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بە دەستکەوتێکی گرنگ ناوبرد کە لە خزمەتی هەموو عێراقییەکاندایە."

ڕۆژی شەممە (27/ئەیلوول/2025) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی پێگەیشت، كە بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێم، سەرۆک وەزیرانی عێراق، "سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە گرنگە و سەرۆکی حکومەتیش دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنەکە."

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا "هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز."

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سەرۆکی حکومەت داواشی کرد "کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببێت بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان لە دڵەڕاوکێدا نەبن. گوتیشی نابێت مووچەکانی ئەمساڵیش بفەوتێن."

هاوكات مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی هاوڕابووون لەسەر "ئەوەی لە بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی (2026)، پێویستە هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی خۆی هەبێت."

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، کە "دەرفەتی ئابووری گرنگ لە ئارادان بۆ ئەنجامدانی گەشەپێدانی زیاتر لە هەموو عێراق، لە بەسڕەوە تا هەرێمی کوردستان."

دەشڵێت، لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، "باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژی ڕێگەی گەشەپێدان کرا ، کە بۆ ئەم مەبەستە، بەم زووانە لیژنەیەکی تایبەت لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە کە کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر گەشەپێدانی ئابووری لە هەموو عێراقدا دەبێت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین