سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە كارمەندانی دەنگی كوردستان دەكات کوردستانی

نوچه‌ نێت

بە بۆنەی دامەزراندی ئێزگەی دەنگی كوردستان سەرۆك بارزانی پەیامێكی ئاراستەی كارمەندان و بەرێوبەری ئێزگەكە كردووە، تێیدل جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان لەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ شانازییەدا، هەنگاوێکی گرنگ بوو.

رۆژی شەممە (27/ئەیلوول/2025) سەرۆك بارزانی بە بۆنەی شەست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەی دەڵێت، “دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان لەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ شانازییەدا.”

لە سەرەتای پەیامەكەی دەڵێت، “بە بۆنەی شەست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی خۆشەویست و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم.”

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان لەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ شانازییەدا، هەنگاوێکی گرنگ بوو لە گەیاندنی دەنگی شۆڕش و هەواڵەکانی نەبەردیی و داستانەکانی پێشمەرگە بە خەڵکی خۆڕاگری سەرانسەری کوردستان و ڕێگەیەکی سەردەمیانە بوو بۆ گەیاندنی پەیامی مەزڵوومییەتی گەلی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی بە ڕای گشتیی عێراق و ناوچەکە و جیهان.

لە بەشێكی پەیامەكەی دەڵێت، هەر لەم بۆنەیەدا، سوپاسی هەموو ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە ڕۆڵیان لە بەردەوامی و زیندووهێشتنەوەی دەنگی دلێری ئێزگەی دەنگی کوردستاندا هەبووە. داواتان لێدەکەم بەردەوام بن لە کارکردنی میدیایی ڕاستگۆ و سەنگین و دەستگرتن بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و مرۆڤانییەکان و بەردەوامی بەو نەهجە ئازاد و شۆڕشگێڕانە و دیموکراسیە بدەن کە ئەو ئێزگەیەی لە پێناودا دامەزراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین