سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبووەوە
نوچە نێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم لە كۆبوونەوەیەدا "دۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی پێكهاتەكان لە عێراق" تاوتوێ كرد.
ڕۆژی سێشەممە (28/ئەیلوول/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.
بە گوێرەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هەردوولا جەختیان "لە گرنگیی هاریكاریی هاوبەش و كاری پێكەوەیی لە نێوان تەواوی پێكهاتەكانی عێراق كردەوە كە ئارامی و سەقامگیریی وڵات دەپارێزێت."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و موسەننا ئەلسامەڕائی هاوڕابوون، "لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات بەتایبەتی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا "بەشداریی هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بە پێویست زانی بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لە وڵات."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment