سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەی هەژماری من دەردەبڕێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن تیمێكی پڕۆژەی هەژماری من، كارتی بانكیان وەرگرتەوە و هاوكات سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی پڕۆژەی هەژماری من بڵاوكردەوە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی کرد لە تیمی هەژماری من، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکیەکەیان و تەواوکردنی خۆتۆمارکردنیان لە پڕۆژەکە. 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەی هەژماری من دووپاتکردەوە و ستایشی ئەو تیمە لاوەی کرد کە پڕۆژەکە بەڕێوە دەبەن. 

جێگەی ئاماژەپێدانە، پڕۆژەی هەژماری من، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆران، و تاکو ئێستا زیاتر لە (900) هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی تاکو کۆتایی ساڵی (2025) پڕۆژەکە تەواو بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین