سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسیا دەكات
نوچه نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئەیلوول/2025) لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی شاندێكی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسیا بە سەرۆكایەتیی مەتڕان ئەنتۆنی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسیا كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی لە کۆبوونەوەکە، ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، شاندی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسیا "وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانیان بۆ كوردستان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و ئەو ئاشتی و تەباییەی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستاندا هەیە. ئەوەشیان دووپاتكردەوە كە بە بایەخێكی زۆرەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكەن كە لە ناوچەیەكدا هەڵكەوتووە كە سەرچاوەی مرۆڤایەتییە و بڕوای قووڵی بە پێكەوەژیان هەیە. شاندی میوان خوازیاری ئەوەش بوون پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەموو ناوەندە ئایینیەكانی كوردستان بەردەوام بێت و بەرەو پێشەوە بچێت."
لە ڕاگەیێندراوکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکە سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد، "جەختی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا كردەوە. سەرۆك بارزانی باسی لە چەند نموونەیەكی مێژوویی وەفا و پێكەوەیی پێكهاتەكانی كوردستان كرد بەرانبەر یەكتر لەكاتە سەختەكاندا و ئاماژەشی بەوەدا كە خەڵكی كوردستان لە دڵ و بە قەناعەتەوە بڕوایان بە تەبایی و پێكەوەژیان هەیە و ئەو بووەتە فەرهەنگێكی بەهێز كە ڕیشەی لە مێژوودا هەیە و بۆ نەوەكانی ئایندەش دەمێنێتەوە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment