سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و خەمیس خه‌نجه‌ر جەخت لە له هاریكاریى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دەكەنەوە
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشه‌ممه (2025/10/1) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له خه‌میس ئه‌لخه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئه‌لسیاده و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هاوپه‌یمانییه‌كه پێكهاتبوو.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، "دۆخى گشتی عێراق و پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق تاوتوێ كران، بیڕوڕا ئاڵۆگۆڕ کرا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و كاركردن له‌پێناو سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات‌دا كردەوە".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment