بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان کراوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت: ژیوار سلێمان سەلكە

حەیان عەبدلغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای دەكات، دوای ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە و یەکەمین کەشتی نەوتهەڵگریش لە بەندەری جەیهان لەنگەری  گرتەوەوە ئامادەیە بۆ بارکردنی نەوتی هەناردەکراوی كوردستان.

ڕۆژی شەممە (یەكی تشرینی یەكەم/2025) حەیان عەبدلغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند  لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بری یەک ملیۆن بەرمیل لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، هەروەها وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، یەکەمین کەشتی نەوتهەڵگر کە توانای بارکردنی (650) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە ڕۆژانە، لە بەندەری جەیهان لەنگەری گرتووە و دوای بارکردنی نەوتەکە بەرەو ئەو شوێنە بەرێدەکەوێت کە گرێبەستی لەگەڵ کراوە.

عەبدلغەنی لە درێژەی قسەکانیدا لە بارەی رێککەوتنە سێ قۆڵیەکەی هەرێمی كوردستان و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان گووتی، "ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان بۆ سەركەوتنی پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دابینكردنی پارەی پێویست بۆ بودجەی دەوڵەت" 

ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدا رۆژی (3)ـی تشرینی یەکەم وەزارەتی سامان سروشتییەکان  لە روونکردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، "بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا، لەكاتی ئێستادا ئەم كێشانە بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستی پێكردەوەو بەردەوامە."

لە چوارچێوەی  ڕیککەوتنێکی سێ قۆڵی کە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیان نەوتییەکان واژۆکرا دوای وەستانی نزیکەی سی مانگ  هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان  بەرەبەیانی رۆژی 27 ی ئەیلول  لە رێگەی بۆری کوردستان -تورکیا دەستی پێکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین