بۆ پاراستنى کێڵگە نەوتی و گازییەکان سیستەمى بەرگرى دادەنرێت کوردستان- عێراق

نوچە نێت

گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا سیستەمی بەرگریی بۆ کۆمەڵێک لە کێڵگە نەوت و گازییەکانی عێراق دادەنرێت، بەشێک لەو کێڵگانە دەکەونە هەرێمی کوردستان، کە دیارترینیان کێلگەی گازی کۆرمۆرە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/11/23) سەباح نوعمان گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بودجەی تایبەتی تەرخانکردووە بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کەرتی نەوت گازی عێراق، وا چاوەروان دەکرێت لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا سیستەمەکان بگەنە عێراق و دەست بە دانانیان بکرێت، هاوکات سەباح نوعمان ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە سەربازییەکان (50) شوێن دەستنیشانکراون کە پێویستیان بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییە، کە بەشێکیان دەکەوێتە هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە پاراستنی کێڵگەی کۆرمۆر و دانانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ کێڵگەکە  گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کێڵگەی گازی کۆرمۆر یەکێکە لە کێڵگە گرنگەکان و بەدڵنیاییەوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ دادەنرێت و دەپارێزرێت.

شایەنی باسە کێڵگەی کۆرمۆ چەندین جار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر، دوایین جار لە ڕۆژی (2026/11/8) هێرشی کرایەوە سەر، لە هێرشەکەدا یەکەکانی بارکردن و کۆگاکانی گازی کێڵگە کرانە ئامانج، کە بوو بە هۆی وەستانی بەرهەمهێنانی گاز و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمبوویەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین