نەبیل مەرسوومی: عێراق هاوشێوەی حكومەتی هەرێم گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای شیفرۆن واژۆ دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/11/18) نەبیل مەرسوومی، پسپۆڕی ئابووری لە لاپەڕەی فەرمی خۆی نووسیوویەتی، دوای چەندین گفتوگۆی لەسەرەخۆ، سەبارەت بە كێڵگەی نەوتی ناسرییە لە رۆژئاوای قورەنە/2 بەگوێرەی مەرجە بارزگانییەكانی نێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای شیفرۆنی ئەمەریكی، لەسەر گرێبەستی هاوبەش لە بەرهەمهێنان یان قازانج (لەسەر هاوشێوەی گرێبەستەكانی كوردستان) رێككەوتن، ئەوەش بە تەواوی جیاوازە لەگەڵ ئەو گرێبەستە خوزمەتگوزاریەی كە حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای لۆك ئۆیلی رووسی واژۆی كردبوو، كە لە بەرانبەر هەر بەمیلێكی دەرهێندراو، (1.15) دۆلاری لێ وەردەگیرا.
ئەو پسپۆڕە ئابوورییە لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، كۆمپانیا ئەمەریكیەكە لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بەكارەكانی دەكات بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی بگەینێتە (800) هەزار بەرمیل نەوت، كە لە ئێستادا كۆمپانیا رووسییەكە بەرهەمی رۆژانەی تەنیا (400) هەزار بەرمیل نەوتە.
سەبارەت بە پەلەكردنی بەغداش مەرسوومی نووسیوویەتی، پەلەكردنی بەغدا بۆ ئەو رێككەوتنە لەگەڵ شیفرۆن بۆ سێ هۆكار دەگەڕێتەوە، پاشەكشە لە هەناردەی نەوتی عێراق و پێویستی تەكنەلۆژیای شیفرۆن و داراییەكەی، پاڵپشتی سیاسی ئەمەریكی.
دەربارەی وادەی واژۆكردنی گرێبەستەكەس ئەو پسپۆڕە ئابوورییە دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت، پێش كۆتایی ئەمساڵ گرێبەستەكە بە فەرمی لەگەڵ كۆمپانیای شیفرۆن واژۆ بكرێت.
شایەنی باسە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كابینەی پێنجەم بەسەرۆكایەتی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، چەندین گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای جیهانی لە بواری نەوت و گاز بەشێوەی گرێبەستی هاوبەش واژۆكردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment