وەزارەتی دارایی: بەغدا لە ماوەی (12) ساڵدا تەنها (2%)ـی بودجەی هەرێمی كوردستان ناردووە کوردستان- عێراق

نوچە نێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت،  "لە (12) ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ تێکڕای ڕێژەی (2.4%)ـی بوودجەی گشتی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە."

ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە (17-10-2026) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاشكرای دەكات، "لە (12) ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ نزیکەی (41) ترلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە کە دەکاتە (46) مووچە لە کۆی (144) مووچە."

 

دەقی ڕاگەیێندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

لە (12) ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ تێکڕای ڕێژەی ٤.،٢ ٪ ی بوودجەی گشتی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە.

لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ نزیکەی ٤١ ترلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە کە دەکاتە ٤٦ مووچە لە کۆی ١٤٤ مووچە.

لە ١٢ ساڵی ڕابردوو ( ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥) ، تێکڕای ڕێژەی کرداریی نێردراو لە بوودجەی گشتی عێراق دوای لێبڕینەکانی سەروەری و قەرز و پاپەندییەکانی تر بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، دەکاتە تەنها ڕێژەی ٤.,٢٪ ی بوودجەی گشتی عێراق لە جیاتی ڕێژەی ١٧٪ و ڕێژەی,١٢,٦٧٪ تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان. 

بڕی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا ، دەکاتە تەنها ٤١ چل و یەک ترلیۆن و ٤٢ ملیار دینار بوو لە کۆی ٢١٢ ترلیۆن و ٧٦١ ملیار دینار کە بەکارهاتووە بۆ تەمویل کردنی نزیکەی ٤٦ مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لە کۆی ١٤٤ مووچە لەو ماوەیەدا .

جگە لەوە ماوەی ساڵانی؛ ٢٠١٤ ، ٢٠٢٠ ، ٢٠٢٢ حکومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بوودجە پارەی تەمویلکراوی بۆ هەرێمی کوردستان وەکو قەرز هەژمار کردووە تا دواتر لە پشکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەسەندکردنی بوودجەی گشتی بیبڕێتەوە.

سەرەڕای داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی کە بڵاویکردووەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ و بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێم، پشکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ڕێژەی ١٤,١٤٪ی بوودجەی گشتی عێراق.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین