سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک گەنجی کوردستانیانی دیاسپۆرا کرد
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجی تشرینی یەکەم/2025) بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە (110) گەنجی پارچەکانی کوردستانیی دیاسپۆرا کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، اسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پاڵپشتی کردن لە هەوڵی کۆکردنەوەی کوردستانیانی دیاسپۆرا لەژێر چەترێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی شوناسی نەتەوییان، دواتر بەڕێز یاد ئەمین سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی وێرای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پاڵپشتییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی کورتەیەکی لەسەر دامەزراندنی فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و سازدانی ئەم گەشتە بۆ جەنابیان باس کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر ئامانجە نزیک و دوورەکانی ئەم پڕۆگرامە.
هەر لەو کۆبوونەوەدا، سەرۆک بارزانی باسی لەگرنگیی کۆبوونەوەی کوردستانیانی دیاسپۆرا لەژێر چەترێکی نەتەوەیی لە پێناو پاراستنی کولتوور و زمان و شوناسی نەتەوەیی و پاڵپشتی کردنی دۆزی ڕەوای کوردستان کرد، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گەنجانی کوردستانی لە دەرەوەی وڵاتدا دەبێت پێگەو سەنگیان هەبێت لە ئۆرگان و دامەزراوە ئەوروپیەکاندا و بایەخ بە خوێندن و خۆپێگەیاندن بدەن، هەروەها ببنە پردێکی بەهێزی پەیوەندی لە نێوان دیاسپۆرا و نیشتیمان و لەدەرەوەش لۆبیەکی بەهێز لە بوارەکانی دیبلۆماسی و سیاسیی و فەرهەنگی بۆ کوردستان دروست بکەن.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە جەنابی سەرۆک بارزانی باسی لە بارودۆخی پارچەکانی تری کوردستان کرد و تاکیدی لە پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای کوردستان لە پارچەکانی تری کوردستان کردەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment