‎ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: یەکەی نیشتەجێبوونی بە قیستی (25) ساڵ بەسەر كرێنشینان دابەشدەكرێت کوردستانی

نوچەنێت: هێلان مزەفەر

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوامە، بەڵام تەواوکردنیان پێویستی بە بودجەیەکی زیاتر لە (300) ملیار دینارییە.

ڕۆژژی دووشەممە (شەشی تشرینی یەکەمی 2025)  د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بەشێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون تەواوکراون و دراون بە ماڵباتی شەهیدانی شەڕی داعش، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەشڵێت، لێژنەیێکی باڵا بۆ تەواو کردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون پێکهێنراوە و هەوڵدەدرێت ئەو یەکانەی 50%یان تەواوکراون، تەواو بکرێن و ئەوانەشی دەستپێنەکراون، دەست پێ بکرێن، ئێستا یەکەکان لەنێوان 5 بۆ 95%ی کارەکانیان کراون 

‎سەبارەت بە ژمارەی یەکەکان، زیاتر (9) هەزار یەکەیە و بە قیستێکی 25 ساڵی بەسەر کەسانی کەمدەرامەت و کرێنشینان دابەش دەکرێت، هەروەك  محەمەد شوكری دەڵێت، بەشێکیشیان بەبێ بەرامبەر دەدرێنە ماڵباتی شەهیدان،نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت، قیستەکانیش لەنێوان 150 هەزار بۆ 170 هەزار دینارە، یەکەکانی نیشتەجێبوون 1356یان لە هەولێرن، لە سلێمانی 3876، لە دهۆک 2116، هەڵەبجە192، لە ئیدارەی   گەرمیان ،راپەرین ،زاخۆ ،سۆران (1464) یەکە هەن

‎رۆژی 8ی ئابی 2023 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان بە شایستە دەزانن بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون، دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە، وتاوەکو 01-02-2024 پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەردەوام بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین