پۆلیسی سلێمانی: پیاوێك بە تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی دەستگیركرا کوردستانی

نوچەنێت

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاشكرای دەكات، ئەو ئافرەتەی شەوی ڕابردوو بە كوژراوی دۆزرایەوە، بكوژەكەیان دەستگیركردووە و یەكێكە لە ئەندامانی خێزانەكەی.

ئەمرۆ سێشەمە (حەوتی تشرینی یەکەمی/ 2025) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو "لە رووداوی کوشتنی ئافرەتێک لە گەرەکی کارێزە وشکی شاری سڵیمانی ئاگادار کرانەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو هێلکاری و  لێکۆلینەوە لەلایەن تیمی بەڵگەو و تاوان بۆ رووداوەکە کراوە و لە هەمان کاتدا بە بریاری دادروە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک  دەرکراوە کە هاوسەری کوژراوەکەیە  و دەستگیرکراوە."

بە گوێرەی پۆلیسی سلێمانی، "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەووتوە  بکوژی ژنە کوژراوەکە هاوسەرەکەی خۆیەتی و کێشەیەکی خێزانی هۆکاری روودانی ئەو رووداوە بووە."

سەبارەت بە ناسنامەی تاوانبارەكە ئاشكرای دەكات، "تۆمەتبار (س،ف،ح) لە ساڵی  (1996) لە دایکبووە و بە پێی مادەی (406) لە یاسای سزادان و بە بریاری دادوەر دەستبەسەرکراوە  لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵێنەوە  لە تاوانەکانی کوشتن، پەراوی پشکینین ولێکۆڵینەوە لە رووداوەکە رێکخراوە و بەداوادچوون بەردەوامە."

جێگەی ئاماژە پێدانە، كوشتنی ئەو ئافرەتە لە کاتێکدایە، ئەمە دووەمین رووداوی کوشتنی ژنانە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە شاری سلێمانی رووبدات و تاوانباران دەستبەجێ لەلایەن  ئاسایشی سلیمانی دەستگیر بکرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین