بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەبارەی پڕۆژەی رووناكی ڕوونكردنەوە دەدات
نوچەنێت: هێلان مزەفەر
ڕۆژی سێشەممە (حەوتی تشرینی یەكەم/2025) بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی سەبارەت بە كرێی كارەبای (24) كاتژمێری ڕایگەیاند، "لە پسوڵەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بە ناوی (قەرزی نوێ)، كاتێك لەو مانگەدا بڕی پارەی ڕووناکی واصڵ دەکات و دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆ دەکرێتەوە و دەچێتە خانەی (پارەی داواکراو)، خانەی (قەرزی کۆن)یش، ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاوڵاتی پێش ڕووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام (قەرزی نوێ) لەگەڵ بەهای خەرجی كۆدەكرێتەوە و دەبێت بە (كۆی پارەی نوێی داواكراو) كە هاوڵاتی دەبێت بیدات."
هەروەها دووپاتی دەكاتەوە، "داشکاندنەکانیش بۆ ماوەی سێ بەبڕی جیاواز داشكاندن هەیە و هاوڵاتی هیچ داشکاندنێکی نافەوتێت، هەموو هاوبەشێک (30 ڕۆژی سەرەتای) پرۆژەی ڕووناكی (٥٠٪) داشکاندنی بۆ دەكرێت، واتە ئەگەر هاوڵاتییەک ماوەی پسوڵەكەی (45ڕۆژ )بێت، (18 ڕۆژ)ی پرۆژەی ڕووناکی بێت، ماوەی 18 رۆژ داشكاندنی (50٪) ی بۆ دەکرێت و بۆ مانگی داهاتوو تر (12) ڕۆژی دیكە چەند یەکەی صرفکردووە بەهەمان شێوە (50٪) داشکاندنی بۆ دەکرێت (18 ڕۆژ)ەکەی تر بە رێژەی (25٪)داشکاندنی بۆ دەکرێت، ، بۆ داشکاندنی(15%)بە هەمان شێوەیە.ـ
بەڕێوبەرایەتی کارەبایی سلێمانی زیاتر ڕوونیدەكاتەوە، كە " لە پسوڵەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەکان (400) وەحدەی یەکەمی بە (٧٢ دینار) ناکات، چونکە بەشێکی لە یەکەی صرفکراوی بە نرخێکی کۆن بۆ هەژمار دەکرێت دووبارە دڵنیایی دەدەینەوە هاوڵاتیان كە هیچ هاوبەشێكی كارەبا (یەکەی زیادەی) بۆ هەژمارناکرێت و هیچ پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە."
جێگەی ئاماژەپێدانە لە تشرینی دووەمی ساڵی (2024) حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی (24) كاتژمێری ڕاگەیاند بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، كە تاوەكو ئێستا نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی سوودمەند بوونە لەو پڕۆژەیە، کە دەکاتە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانیش (351) هەزار هاوبەشی ئەو پڕۆژەیە هەیە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment