بەرگدرووی پۆشاكی ژنان و مێژوویەكی نەنووسراوە
نوچە نێت: تایبەت
نووسینی: ڕاز ئەسعەد شەریف
پیشەی بەرگدووری، وەک یەکێک لە پیشە هەرە دێرینەکان بە چەندین قۆناغی جیاوازدا گوزەری کردووە، شانبەشانی قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، بەردەوام لە گەشەسەندن و پەرەسەندنی خێرادا بووە، لەم گۆشەنیگایەوە دەتوانین بڵێین مێژووی بەرگدوورین دەگەڕێتەوە بۆ چاخە بەردینەکان و سەردەمی مرۆڤە سەرەتاییە ئەشکەوتنشینەکان، بۆیە دەوترێت سەرەتا و دەستپێکی دەرکەوتنی ئەم پیشە گرنگە، وەک یەکێک لە هونەرە گرنگەکان لە ئەشکەوتەکانەوە دەستی پێکردوە، مرۆڤی کۆن ئەو ئاژەڵانەی ڕاوی دەکردن، جگە لە گۆشتەکەی، بۆ داپۆشین و گەرمکردنەوەی جەستەی خۆی سوودی لە پێستەکانیان بینیوە، بەواتایەکی دیکە لە سەرەتادا ئامانج لەو پێستەیەی وەک جلوبەرگ بەکارهاتووە، تەنها شاردنەوە و گەرمکردنەوەی جەستە بووە، چونکە هەر لە سەرەتاوە مرۆڤ سوودی لە پێستی ئەو ئاژەڵانە بینیوە کە ڕۆژانە ڕاوی دەکردن ، سەرەتاییترین ئامێریش کە ڕۆڵی دەرزی لە قایمکاریی و دوورینی ئەم پێستەیەدا دەبینی لە ئێسک و قۆچی ئاژەڵ دروستی دەکردن، ئەگەر لە بنەڕەتدا یەکەم داپۆشینی جەستە لە مێژوودا داپۆشینی جەستەی ژنان بووبێت نەک پیاوان ئەوا دەکرێت بڵێین لە سەرەتادا پیشەیەکی ژنانە بووە.
لێرەوە و بەم شێوەیە بەرگدوورین لە ئەشکەوتەکانەوە دەستی پێکرد و بەرەو مۆدە و فاشیۆنی ئەمڕۆ هەنگاوی ناوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە گرتە بكە لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە:
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment