جەنگى ئێران و ئیسرائیل ــ ئەمەریکا دەیان ئافرەت و منداڵى کردە قوربانى
نوچەنێت
بەرەبەیانى (2026/2/28) ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر چەندین ناوچە لە ئێران، ئەو هێرشانە لە (2026/4/8) هێرشەکان کۆتایی هات، بەگوێرەى ئامارەکان لەو هێرشانە ژمارەیەکى زۆرى ئافرەت و منداڵ لە ئێران بوونە قوربانى، لە لایەکى دیکەوە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و هێرشەکانى ئێران و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هەرێمى کوردستان چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
هێرشەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ژمارەیەکى زۆر ئافرەت و منداڵ بوونە قوربانى، سەبارەت بە ژمارەى قوربانییەکان جەعفەر میعادفەر، رایگەیاند، (258) ئافرەت و (221) منداڵ و گەنج کوژراون کە تەمەنیان لە خوار (18) ساڵیە، چوار هەزار و (993) ئافرەت برینداربوونە، ژمارەى منداڵانیش زیاتر لە دوو هەزار منداڵیش بریندارە.
کۆى گشتى ژن و منداڵى بریندارى تەمەن خوار (18) دەگاتە دوو هەزار (115) کەس، لەو ژمارەیە (124) منداڵ تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵە، (70) منداڵ تەمەنیان خوار دوو ساڵە.
سەبارەت بە ناوچەکانیش تاران و خوزستان و لوڕستان و ئەسفەهان و کرماشان و ئیلام، لە پێش ناوچەکانى دیکەیە، ئەوەش رەنگدانەوەى فراوانى پانتایى هێشەکانە بۆ سەر ئێران.
ناوچەى میناب (168) زۆرترین قوربانى لێکەوتۆتەوە، یەکێکە لەو ناوچەى بە یەکجار زۆرترین زیانى لە هێرشەکانى ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەرکەوتووە.
هەرێمى کوردستان
لەدواى هێرشەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل ئێران بە پاساوى هەبوونى بنکەى هێزە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنى وڵاتەکەى چەندین هێرشى کردۆتەوە، سەر هەرێمى کوردستان بەوەش چەندین کەس شەهید و برینداربوون، کە بەو هۆیەوە (21) کەس شەهید بوون، کە ژمارەیەکیان هاووڵاتى سیڤیل و لە ناوچەى زرارەتى لە دەوروبەرى هەولێر ئافرەتێکى سیڤیل شەهید بوو.
هەروەها (96) كەس برینداربوون، زیانى مادیش بەر چەندین چەندین خانوو و ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیان کەوت، لە سلێمانى منداڵێک بریندار بوو، لە هەولێریش مێرمنداڵێک بریندار بوو.
هەر لە هەرێمى کوردستان چەندین پێشمەرگەى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران شەهید و بریندار بوون، کە ژمارەیەکیان ئافرەت بووە، دوو ئافرەتى پێشەمەرگە لە خەلیفان شەهید بوون، ئافرەتێکیش برینداربوو.
لە ناوچەى سوورداش پێشمەرگەیەکى ئافرەتى کۆمەڵەى زەحمەتکێشان بەناوى غەزەل مەولان شەهید بوو.
لوبنان
لە جەنگى ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل لوبنان یەکێک لەو وڵاتانەى زۆرترین منداڵ تێیدا بووە بە قوربانى، وەزارەتى تەندروستى لوبتان دەڵێت، لە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان (172) منداڵ و (260) ئافرەت کوژراون، سەبارەت بە بریندارەکانیش دەڵێت، (661) منداڵ و هەزار و (167) ئافرەت برینداربوونە.
یەگوێرەى ئامارەکان لە هێرشەکانى ئێران بۆ سەر ئیمارات و سعوودیە و قەتەر و بەحرێن، هیچ ئافرەت و منداڵێک نەبوونەتە قوربانى.
سەبارەت بە ئامارى قوربانیانى ئافرەت و منداڵ لە هێرشەکانى ئیسرائیل، تاوەکوو ئێستا هیچ ئامارێک بڵاونەکراوەتەوە، ژمارەى قوربیانى ئافرەت و منداڵى تێدا بێت.
ئەنجام:
هەرکات جەنگ رووبدات، بەشێک لە قوربانییەکان ئافرەت و منداڵن.
بە پشتبەستن بە ئامارەکان، لە هێرشەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ژمارەیەکى زۆر ئافرەت و منداڵ بوونە قوربانى.
هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ژمارەیەکى زۆرى قوربانى ئافرەت و منداڵى لێکەوتۆتەوە.
هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەوەى بەشێک نەبوو لەو جەنگە، ژمارەیەک ئافرەت و منداڵى شەهید بوو.
سەرچاوەکان:
مقتل 258 امرأة و221 طفلاً في الحرب الإسرائيلية - الأمريكية على إيران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشەکەی سوورداش شەهیدبوو
ئاماری نوێ؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکانەوە بۆسەر هەرێمی کوردستان گەیشتە 21 کەس
29 قتيلا في لبنان يرفع حصيلة عدوان إسرائيل إلى 2196 منذ 2 مارس
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment