ڕۆڵی ژنان لە سەرمایەداری و کارگێری لە  کەرتی نەوت و وزە دیمانە و راپۆرت

نوچە نێت: تایبەت

ئا: ژیوار سلیمان سەلكە

سیستەمی نەوت و وزە لە جیهاندا، سیستمێکی ئالۆز و هەستیارە، پیشەسازی نەوت و وەبەرهێنان لەسەر ئاستی تاکە کەسی پێویستی بە ئەزموون و شارەزایی هەیە، لە ڕووی سەرمایەداراییەوە لە کەرتی نەوت و وزە ڕۆڵی ژنان تاڕادەیەک سنوردارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی ژنان لە بوارەکانی حکومەت و بەرێوەبەری جێبەجێکار و پۆستە کارگێرییەکان وئەندازیاریی و جیۆلۆجی  ڕەنگ دانەوەی هەیە، ژنان توانایەکی بێهاوتایان هەیە لە گشت بوارەکانی کارکردن،  لە کەرتی نەوت و  وزەشدا ڕۆڵێکی کارا و کاریگەر دەگەرێن، تەنانەت زۆرێک لە ژنان خاوەن بڕیارە یەکلاکەرەوەکانن، کە داهاتووی کۆمپانیاکان بەرەو باشتر دەبەن، هەروەها دەتوانن ژنان دەتوانن ببن بە کارەکتەرێکی دیاری ناو کۆمەلگە لەو بوارەی کە تیادا پیاوان زیاتر باڵادەستن.

 

 ژنان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی

کلتووری ڕۆژئاواییەکان لەبواری یەکسانی و جێندرەی تا ڕادەیەک فراوانترە بە بەروارد بە ڕۆژهەلاتیەکان، بۆیە دەکرێت ژنان لە جیهانی ڕۆژئاواییەکاندا و بەهۆی سیستەمی بەرێوەبردنی کەرتی و نەوت و وزەی جیهانی بتوانن خاوەندارێتی یاخود بەشداری  پشکداری کارا  بکەن لە کۆمپانیا نەوتیەکاندا.

جینا رینهارت

جینا رینهات ژنێکی بەناوبانگە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بە ڕەچەلەک ئوسترالیە، کەساتیەکی کاریگەری هەیە لە بەرێوەبردندا، خاوەندارێتی کانگا سروشتیەکانی کۆمپانیای هانکۆک پرۆسپێکتینگ دەکات کە بەمیراتی لە باوانەوە بۆی  ماوەتەوە، سەرپەرشتی بڕیارە ستراتیژییە گەورەکان دەکات،  وەبەر‌‌هێنەرێکی باڵای گازە لە ئوستراڵیادا. 

جینا بە دەوڵەمەندترین کەسی ئوستراڵیا دادەنرێت، داهاتی ساڵانەی بە (25.7) بلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، کۆمپانیاکە داهاتی کانگاکانی بەکاردەهێنێت بۆ گەشەپێدانی کارەکەی لە بودجەی کان و وەبەرهێنانی نوێ و  پێدانی باج و کارمەندان و دابەشکردنی بەشێک لە قازانجەکان بەسەر جینا ڕینهارت و خاوەنەکانی دیکەدا.

 

ڤیکی هۆلب

ڤیکی یەکێکە لە خانمە بەناوبانگەکانی پیشەسازی نەوت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هۆلوب یەکەمین ژن بووە کە سەرکردایەتی کۆمپانیایەکی گەورەی نەوتی کردووە، بەرێوەبەری جێبەجێکاری ئۆکسیدەنتاڵ پێترۆڵیومە،بەهۆی ڕۆڵی سەرکردایەتییەکەیەوە کەسایەتیەکی زۆر دیاری هەیە لە بازرگانی و سیاسەتی وزەدا، هەر بۆیە یەکێکە لە کەسایەتیە بەهێزەکانی بازرگانی نەوتی ئەمریکا.

چەندین پۆستی کارگێڕی و تەکنیکی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە لەگەڵ بەرپرسیارێتی کردنی لە سێ کیشوەردا، لەوانە ڕۆڵی لە ئەمریکا، ڕووسیا، ڤەنزوێلا و ئیکوادۆر هەبووە، ڤیکی ئەندامی دەستپێشخەری کەشوهەوای نەوت و گاز و سەرۆکی پێشووی کۆمەڵگەی نەوت و گازی کۆڕبەندی ئابووری جیهانییە،  پێش ئەوەی دەستنیشان بکرێت بۆ سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار، وەک سەرۆک و بەرپرسی سەرەکی کارگێڕی کۆمپانیای ئۆکسیدەنتاڵ کاری کردووە، سەرپەرشتی کارەکانی نەوت و گاز، کیمیایی و ناوەڕاستی کۆمپانیاکە دەکات.  

شێوازی بەرێوەبردنی ڤیکی سەرپەرشتیاریکردن و شیکاریی و بەڕێوەبردنی بڕیارە یەکلاکەرەوەکانی کۆمپانیا بووە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە داهاتی ساڵانەی ئەم خانمە (18) ملیۆن دۆلارە، مووچەکەی لە (90%) لەسەر بنەمای پشکەکانە.

 

مێگ ئۆنێل

 مێگ یەکێکی دیکەیە لە خانمانی دیاری ناو پیشەسازی نەوت، کە لەسەر ئاستی جیهنای دانیپێدانراوە، بەرێوەبەی جێبەجێکاری کۆمپانیای وود ساید ئینێرجی بوو، دوایین راپۆرتە جیهانیەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، مێگ وەک یەکەم بەرێوەبەری جێبەجێکاری ژن لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە کۆمپانیا بیپی بەریتانی دەست بە کاربووە.

ئۆنێل لە مێژووی  کارکردنیاندا رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە پیشەسازی نەوتدا، یەکێک لە ڕۆڵە گرنگەکانی بەشداریکردنی لە دانوستانەکان بوو بۆ  یەکگرتن لەگەڵ بازرگانی نەوتی بی ئێچ پی و کۆمپانیای وودساید، کە داهاتی  وودسایدی دوو هێندە زیاتر کرد، بەمەش کۆمپانیاکەی خستە نێو دە کۆمپانیای سەربەخۆی نەوت و گاز لە جیهاندا و وودسایدی کردە گەورەترین کۆمپانیای وزە ، لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا کۆمپانیاکە دووبارە ناوی گۆڕدرا، ناوەکەی لە وودساید پترۆلیۆمەوە گۆڕا بۆ وودساید ئینێرجی.

سەبارەت بە داهاتی ساڵانەی مێگ، راپۆرتە ئابوورییەکان ئاماژە بەوەدەن، مێگ خانمی سەرمایەداری نەوت بەهۆی زیرەکییەکەوە،  داهاتی ساڵانەی لە کۆمپانیای وودساید دەگەیشتە(4.70) ملیۆن دۆلار، بەڵام لەگەڵ دەست بەکاربوونی وەک بەرێوەبری جێبەجێکاری کۆمپانیای بی پی راپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەن کە گرێبەستی کارکردنی مێگ لەگەڵ کۆمپانیای ناوبرداودا بە مووچەی مانگانەی (2.1) ملیۆن دۆلارە جگە لە پشکەکانی، بە وپێیە بێت داهاتی سالانەی دەگاتە زیاتر لە (22)ملیۆن دۆلار.

 

لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان زیاتر کەسایەتی سەرکردایەتی و هێمای کۆمەڵایەتین نەک تاکە خاوەنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت. زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە وڵاتانی کەنداودا  دەوڵەت خاوەندارێتیان دەکات (بۆ نموونە ئارامکۆی سعودیە، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئەبوزەبی، کۆمپانیای نەوتی کوەیت)، بۆیە لێرەدا ژنان زیاتر ئەرکی کارگێری و بەرپرسیارێتیان پێدەدرێت کە دەتوانن تواناکانی خۆیانی تیادا دەربخەن.

هودا ئەلغوسن

بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆی سعودییە، هودا یەکەمین ژنە لە مێژووی کۆمپانیەکەدا کە وەک بەرێوەبەری جێبەجێکاری هەمیشەیی دەستنیشانکراوە، ئەرکی بەرپرسیارێتیە لە ستراتیژی گشتی HRی کۆمپانیەکە، هودا ڕۆڵیکی بەرچاو دەگەرێت لە  پلاندانانی هێزی کار، کارمەند، سەرکردایەتی و پەرەپێدانی پیشەیی، قەرەبووکردنەوە و یارمەتییەکان، ڕاوێژکاری ڕێکخراو، بەڕێوەبردنی ئەدای کارکردن، خزمەتگوزارییەکانی خانەنشینان و پەیوەندییەکانی کار دەگرێتەوە. 

جگە لەوانەش، سەرۆکی دەستەی ئەمینداری کۆمەڵەی عەرەبی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان (ASHRM)، ئەندامی دەستەی چاودێری هاوکاری ئارامکۆ-کاوستی سعودیە و لێژنەی هێزی مرۆیی عەرەبی سعودییە.

 

فاتمە محەمەد ئەل نوعەیمی

بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای( ADNOC Gas )ئەبوزەبیە، ئافرەتێكی پێشەنگ و دانپێدانراوی وڵاتانی کەنداوە لە بواری نەوت و وزەدا، ئەزموونی زیاتر لە بیست ساڵ کارکردنی هەیە لەو بوارەدا، سەرکردایەتی دەستپێشخەرییەکانی کارایی و گەیاندنی پڕۆژە گەورەکانی کردووە. دەستنیشانکردنی بۆ سەرکردایەتیکردنی کۆمپانیای( )ADNOC Gas کە کۆمپانیایەکی گرینگە بۆ ستراتیژی درێژخایەنی وزەی ئیمارات، هەنگاوێکی بوێرانەیە لە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی (ADNOC). فاتیمە بەرپرسیارە لە سەرپەرشتیکردنی کارەکانی پرۆسێسکردن و بەبازاڕکردنی گاز (ADNOC Gas)، بە گرنگیدانێکی بەهێز بە بەردەوامیی، داهێنانی دیجیتاڵی، و فراوانکردنی بازاڕی جیهانی.

خانمی ئەل نوعەیمی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای ئیماراتی گشتی نەوت (EMARAT) و کۆمپانیای نیشتمانی کەشتیوانی غاز (NGSCO)بووە، وەک بەشێک لە لۆجستیک و خزمەتگوزارییەکانی (ADNOC)، هەروەها ئەندامی لێژنەی ڕاوێژکاری دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای (ADNOC Refining) و (ADNOC) (Offshore) ،هەروەها ئەندامی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئابووری وزە کاریکردووە، سەرۆکی خەڵاتەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی نەوت و کۆنفرانسی نەوتی ئەبوزەبی (ADIPEC) و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری (ADIPEC).

 

سارا ئەکبەر

یەکێکە لە خانمە دیارەکانی بواری نەوت و وزە لە وڵاتانی عەرەبیدا، هاوبەشی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای کوێت ئینێرجییە و لەم دواییانەدا وەک سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Oil SERV کوێت کاری کردووە،  خاڵێکی چیرۆکی ژیانی سارا ئەوەیە، شوێنی لە دیاک بوونی ئەم خاتوونە نەخۆشخانەیەک بووە کە بنکەکەی لەسەر کێڵگەیەکی نەوتی کوێت بووە، بۆیە هەر لە منداڵیەوە پاڵاوگەکان دەبنە گۆڕەپانی یاریکردنی سارا، لە ئێستادا سارا گەورەترین ئەرکی لە ئەستۆدایە ئەویش بەرێوەبەری جیبەکاری کۆمپانیای نەوتی کوێتیە.

شێوازی بەریوەبردنی سارا شێوازێکی تەکنیکی و پیشەییە، جۆرێک لە تێکەڵکردنی زانیاری ئەندازیاری لەگەڵ سەرکردایەتی کارکردن لە بارودۆخی سەختی جیهانی کێڵگە نەوتییەکان بەکاردەهێنێت.

 

وەدە ئەحمەد ئەلخەتیب

وەدە خانمێکی چالاکی ئەم بوارەیە، ماوەی (24)ساڵە لەگەڵ کۆمپانیای نیشتیمانی  کوێت کار دەکات، بەرپرسی پاڵاوگەی مینایە کە یەک لەسەر سێی نەوتی کۆمپانیاکە پاڵاوتە دەکات،وەدە لە ئێستادا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی کوەیت (KNPC) و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پیشەسازی یەکگرتووی نەوتی کوەیت بە وەکالەت (KIPIC) کاردەکات..

 

دەرئەنجام:

یەکەم: بەشێک لە ژنان کلیلی شکاندنی بەربەستە ڕەگەزییەکان بوون لە پیشەسازییەکەدا کە هێشتا پیاوان زاڵن بەسەریدا.

دووەم: ژنان لە ڕووی سەرمایەدارییەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەرفەتیان زیاتر بۆ رەخساوە ڕێژەیان بە 

(3%) دەخەملێنرێت.

سێیەم: ژنان تاڕادەیەک دەتوانن بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن لە بەرەوپێشبردنی کۆمپانیا نەوتیەکان و زیادکردنی داهاتەکانیان.

چوارەم: ژنان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توانایان هەیە بڕیاری ستراتژی بدەن لە کۆمپانیا نەوتیەکان.

پێنجەم: سەرمایەی ژنان  تەنها لەسەر ئاستی نێوەدەلەتی ڕوونی و شەفافی دەردەکەوێت، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نا ڕوونە 

شەشەم: ژنان ڕۆڵێکی کارایان هەیە لە سەرکردایەتی کردن و کارگێری و ژنانیش دەتوانن داهێنان بکەن لە بوارەکانی دیجاڵتیکردن و بازاری وزە.

 

سەرچاوەکان:

-Vicki Holub Vallari Srivastava and Shariq Khan, Occidental's Hollub, US oil's most powerful woman, prepares to hand over reins,- sources say

 -Reuters, How Does Total Compensation For Vicki Hollub Compare With Other Companies In The Industry

- Meg O'Neill, BP PLC: Profile and Biography - Bloomberg Markets.

-Can Meg O’Neill deliver Woodside’s $100b gamble?, By James Darley,| Energy Digital

 -Director, Managing Director and Chief Executive Officer Meg O’Neill

-BP’s new boss will take home at least £11.7m this year, more than double her predecessor, The Guardian business.

-Gina Rinehart-backed Lynas Rare Earths posts record quarter.

-Iron will: Australia’s richest person counts the cost as court orders she share mining millions with rival family

-Exclusive: Q&A with Aramco HR director, By Oil & Gas Staff, oil and gas middle least.

-Emirati women leaders: how they did it – Fatema Al Nuaimi, By suzani locke, Aurora50.

-Fatema Al Nuaimi Leads ADNOC Gas, Atlantic Council.

-Wadha Ahmad Al Khateeb, Top 100 CEOs 2025, Forbes Middle east.

-Kuwait National Petroleum Company (KNPC); Kuwait Integrated Petroleum Industries Company (KIPIC).

-Sara Akbar: From the Oil Fields to the Frontlines of Change, Chairperson & Chief Executive Officer
at Oilserv Kuwait, Consultdss.

-Roy-Hill-mine-helps-drive-Hancock-Prospecting-to-1.3bn-profit.pdf

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین