سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و  حه‌یده‌ر عه‌بادى هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوتوێ دەكەن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراقى فیدراڵ كۆبووەوە لە هەولێر و تیایدا هه‌ڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتی تشرینی یەكەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ د. حه‌یده‌ر ئعه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراقى فیدراڵ و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر، لە كۆبوونەوەیەكدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت،  هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و به‌شداریى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

حەیدەر عەبادی ئەندامی سەركردایەتیی حیزبی دەعوەتی ئیسلامی بووە، لە ماوەی ساڵانی (2014 تا 2018) سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، دواتر هاوپەیمانی نەسڕی دامەزراند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین