باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ستایشى ڕۆڵى ئه‌رێنى و سه‌ركردایه‌تیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دەكات
نوچەنێت
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (تشرینی هەشتەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له كلیمنس سمتنه‌ر، باڵیۆزى نوێى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى، كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، "پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز سمتنه‌ر كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییەکی خۆیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، "سوپاس و پێزانینى بۆ ئاماده‌یى و ڕۆڵ و یارمه‌تییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردەوه و ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له بواره جیاجیاکاندا، نیشان دا."
لاى خۆیه‌وە سمتنه‌ر، وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵیى به ده‌ستبه‌كاربوونى، "سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌ركى نێرده‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق و ستایشى ڕۆڵى ئه‌رێنى و سه‌ركردایه‌تیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ـی كرد و جه‌ختى له به‌رده‌وامیى هاریكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن."
ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، "هاوكاریى ئه‌ورووپا بۆ عێراق بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى، پرۆسه‌ى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment