باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت: سنوور یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا لە عێراق کرد و "هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا". لە بەرامبەردا، "باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی کرد".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2025/10/8) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە دانیێل كرێبه‌ر، باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا، "وێڕاى پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد".

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق، سوپاسى پێشوازى و پشتگیری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد"، هاوکات، "خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا، دووپات كرده‌وه‌".

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، "ئاماده‌كارییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى مانگى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ ئاڵۆگۆڕ کرا".

جێگەی ئاماژەپێدانە، کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ڕۆژی (2009/2/19) بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئەوكات) بە فەرمی کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین