سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه
نوچەنێت
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (هەشتی تشرینی یەكەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له كریستۆفه‌ر بۆم، باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق كرد. بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى کابینەی نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به په‌یوندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه باس "له زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى بۆ كۆمپانیاكان و كه‌رتى تایبه‌تى كه‌نه‌دى له هه‌رێمى كوردستان، كرا."
هاوكات لە ڕاگەیێندراوەكەدا ئاستى نوێنه‌رایه‌تیى كه‌نه‌دا له هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment