سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
نوچەنێت: دنیا ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆی تشرینی یەکەم/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ توركيا، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە لە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "باس له پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كرا. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات."
دەشڵێت، هاوکات دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment