بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکات
نوچەنێت: سنوور یاسین
ڕۆژی پێنجشەممە (2025/10/9) رۆڤان سەروەت، رێپێدراوی ئاراستەی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە رووداوی رایگەیاند، "چاوەڕێی بڕیاری جڤاتی نیشتمانین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هیچ بڕیارێکمان نەداوە"، هاوکات نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕانی (ئاراستەی گردی زەرگەتە) دەڵێت، "چاوەڕوانی بڕیاری جڤاتی نیشتمانین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو بەڵام تاوەکو ئێستا نازاندرێت کە ئایا بڕیار لەسەر ئەم پرسە دەدرێت".
رێپێدراوی ئاراستەی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەشڵێت، "ئێمە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵبژاردنەکاندا چوار بژاردەمان لە بەردەمدایە کە بریتین لە بایکۆتی هەڵبژاردن، پشتیوانیکردنی لایەنێکی سیاسی، پشتیوانیکردن لە بەربژێرێکی سەربەخۆ یاخود بڕیارنەدان لە هیچ کام لەم هەنگاوانە بۆ ئەم مەبەستە ئاراستەکە راپرسییەکی ناوخۆیی کردووە، یەکێک لە پرسیارەکانی راپرسییەکە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵبژاردن و چاوەڕوانی ئەنجامی راپرسییەکەین".
وەک رۆڤان سەروەت ئاماژەی بۆ دەکات، ئاراستەکە دووجار داوای بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێشکێش کردووە، بەڵام بەهۆی ئەنجامنەدانی کۆنفرانسی دامەزراندنەوە رێگرییان لێکراوە و نەیانتوانیوە بەشداری هەڵبژاردنەکان بن، بەڵام ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان، پێشتر هیچ داواکارییەکی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێشکێش نەکردووە.
لە (2009/7/25) بزووتنەوەی گۆڕان دامەزراوە، لە (2024/9/19) عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی ئەوکاتی بزووتنەوەی گۆڕان، بریکارنامەی گشتیی بۆ دانا ئەحمەد مەجید کرد و سەرجەم دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکە پێ سپارد بەهۆیەوە ناکۆکی کەوتە نێو بزووتنەوەکەوە و بوو بە دوو ئاراستەی کوردسات و زەرگەتە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment