بەربژێرەكانی بەرەی گەل ناتوانن بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن کوردستانی

نوچەنێت: ژیوار سەلكە

هەڵسوراوێکی بزوتنەوەی بەرەی گەل ئاشکرای دەکات بەهۆی کێشەی دارایی و فشارە ئەمنیەوەکانەوە، کاندیدانی بزوتنەوەکەیان ناتوانن بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان تاکە رێگەیانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کە بریارە لە رۆژی (11ی تشری دووەم ) بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ شەممە (11تشڕینی یەکەمی 2025) شادومان مەلا حەسەن هەڵسوراوی بزوتنەوەی بەرەی گەل بە  رووداوی ڕاگەیاند، کاندیدانی بزوتنەوەیەکەیان کە بە ناوی لیستی "بەرەی گەلەکەمان" بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن بەهۆکاری هەبوونی کێشەی دارایی ناتوانن بانگەشەی هەڵبژاردن  ئەنجام بدەن بەهۆی نەبوونی بودجەی پێوسیت لەلایەن حیزبەکەیانەوە.

بەگوێرەی قسەکانی شادومان مەلا حەسەن بەشێکی زۆر لە بەربژێران لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن و گووتی، "پۆستەرمان لە هیچ شارێک هەڵنەواسیوە و جارێ دیاریش نییە دەتوانین چالاکی جەماوەری ئەنجام بدەین یاخود نا."

شادومان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا فشارەکان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە  چڕکراوەتەوە و ئەو هاوڵاتیانە بانگ دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە کە بانگەشە بۆ بەرەی گەل دەکەن تەنات ئەوەشی خستەروو لە پارێزگاری کەرکوک فشار لە کاندید و لاینەگرانمان دەکرێت.

لە وەڵامی ئەو هەڵسوراوەی بەرەی گەل سەرچاوەیەکی باڵا لە پۆلیسی سلێمانی بە هەمان میدیای راگەیاندووە، "پۆلیس رێگری لە هیچ لایەن و بەربژێرێک نەکردووە و نەمزانیوە هیچ هێزێکی ئەمنیی دیکە ئەو کارەی کردبێت."

جێگەی ئاماژە پێدانە بەرەی گەل لە ساڵی ( 2024) لەلایەن هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی دامەزراوە و یەکەمین جارە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات بە ناوی لیستی (بەرەی گەلەکەمان)، ئەمە لە کاتێکدا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی لالەزار لە(بەرەباینی 21 ئاب) روویدا لاهور شێخ جەنگی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر دەکرێت و ماوەی دوومانگە دەست بەسەرە، حیزبەکەی بە غیابی ڕەنگە بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین