سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک ئۆتۆمبێل پێشکەش بە هەردوو کۆلێژی سەربازیی زاخۆ و قەڵاچوالان دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك ئۆتۆمبێل پێشكەش بە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ و قەڵاچوالان دەكات. وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەم هەنگاوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپێناو پێشخستن و سەرخستنی پرۆژە و کارنامەی هەردوو کۆلێژی سەربازی"یە.

ڕۆژی یەكشەممە (12/10/2025) وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی کە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات، ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەکەمی 2025 بە ئامادەبوونی لیوا روکن تەیمور نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا، بیست ئوتۆمبێلی نیسان پیک ئاب و نیسان مینی پاس پێشکەش بە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان کران، بۆ هەر یەکێکیان پێنج ئوتۆمبێلی نیسان پیک ئاب و پێنج ئۆتومبێلی مینی پاس."

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەكات، "ئەم هەنگاوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپێناو پێشخستن و سەرخستنی پرۆژە و کارنامەی هەردوو کۆلێژی سەربازی و پشتیوانیکردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ئەم دوو کۆلێژە و لە هەموو کات و ساتێکدا سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری بەرچاوی هەردوو کۆلێژی سەربازییان کردوە."

کۆلێژی سەربازیی دووی زاخۆ و قەڵاچوالان، هەردوو كۆلێژ ساڵانە ژمارەیەكی زۆری خوێندكار بە پلەی ملازم ئەم دوو كۆلێژ تەواو دەكەن و لە ڕیزەی هێزەكانی پێشمەرگە خزمەت دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین