باندێکی دوو کەسی لە هەڵەبجە دوازدە ماتۆڕسکیلیان دزیوە کوردستانی

نوچەنێت

دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سکاڵای دزینی ماتۆڕسکیلەکانیان دەكەن، پۆلیسی هەڵەبجە بە بڕیاری دادوەر بەدواداچوونی بۆ کەیسەکە کردووە و توانیویەتی دوو تۆمەتبار دەستگیر بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/تشرینی یەکەم/2025) بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، "بە تۆمەتی دزینی (12) ماتۆڕسکیل، جۆری دووتایە و سێ تایە لە ناو شاری هەڵەبجە و دەورووبەری" ئەمڕۆ هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەڵەبجە توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن. 

هەر لەم ڕاگەیێندراوەی پۆلیسی هەڵەبجە هاتووە، چەند هاووڵاتییەک سکاڵای دزینی ماتۆڕسکیلەکانیان کردووە، بۆیە "دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەڕێگەی مەفرەزەکانیانەوە."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان "توانرا  دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م، س، ح) تەمەن 16 ساڵ و (ی، ل، ن) تەمەن 21 ساڵ دانیشتوی  پارێزگای هەڵەبجە  بەبڕیاری" دادوەر دەستگیر بکرێت" و دوای ئەوەی "لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان  بە تاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی مادەی446 ی. س.ع" لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕاگیراون. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین