سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ده‌يڤد پێتريۆس دەكات
نوچەنێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2025/10/11) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له کۆبوونەوەیەکدا له‌گه‌ڵ ده‌يڤد پێتريۆس، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگريى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا (سى ئاى ئه‌ى) و دۆستى كۆنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باسيان له دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دوو هاوپه‌يمان كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ستراتيژى پێكه‌وه‌يان ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌توانن له زۆر بوارى جيادا، بره‌و به هاريكاريى هاوبه‌شيان بده‌ن."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا، "جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه ده‌توانن يارمه‌تيده‌ر بن بۆ بنياتنانى پردى په‌يوه‌ندى و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ناوچه‌كه له ڕێگه‌ى هاريكارى له بوارى وزه و ئابووريدا."
هاوکات دەشڵێت، پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، دۆخى سووريا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، لايه‌نێكى ديكه‌ى کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment