ئومێد خۆشناو: کارتی دابەشکردنی سوتەمەنی لە سنووری هەولێر بە ئەلیكترۆنی دەكرێت
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (16-10-2025) ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرلە كۆنگرەیەكی ڕایگەیاند، پرۆژه‌ی گرێبەستی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی لە سنووری پارێزگای هەولێر واژۆكرا.
پارێزگاری هه‌ولێر،ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوی پرۆژه‌ی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی (نه‌وت و گاز) هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی كاروباری دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌جۆرێك پڕۆژەكه خزمەتگوزاری گشتییه بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر، كە مافی هەموو تاكێك بە یەكسانی دەپارێزێت، و رێگر دەبێت لە دروست بوونی هەر كێشه‌و ئەزمەیەك لە سووتەمەنی به‌شی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش به سروشتی خۆی گەڕاندنەوەی سیمای شارستانییه‌ته لەكاتی دابەشكردنی سوتەمەنییه‌كان، هەموو خێزانێك دەبێتە خاوەنی كارتی تایبەتی خۆی كە مافی پارێزراو دەبێت.
سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنی پرۆسەكە، پارێزگاری هه‌ولێر گووتی، له قۆناغی یه‌كه‌مدا (450) هەزار هاووڵاتی هه‌ولێر سوودمه‌ند ده‌بن و چاوه‌روان ده‌كرێ (50) هه‌زار هاوڵاتی خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌رەوه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیش له‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن سوودمه‌ند ده‌بن. پرۆسه‌كه به جۆرێكه بریكارەكانی دابەشكردن لە رێگای ئامێری كارتەکانەوە خزمەتگوزاریه‌كه دەگەێنن بە هاوڵاتیەكە و هەتا كارتەكەی خۆی بەكار نەهێنێت، بەشە سوتەمەنییەکە هەر دەمێنێت و نافەوتێ.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه گشتییه، وەك لە یەكەمین پڕۆژەی رێكه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دەستە خوشكی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ناشڤێڵد ئەنجام دەدرێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment