چوار جار هاوسەرگیری کردووە تامى بووكێنى نه‌كردووه‌ رەنگاورەنگ

ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر

هه‌رچه‌نده‌ سومه‌یه‌ خه‌شاب ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسرى چوار جار شووى كردووه‌، كه‌چى ده‌ڵێ، "كاتێك له‌ دراماى موسا كراسى بووكێنیم له‌به‌ر كردووه‌ به‌ڕاستى هه‌ستم به‌ بووكێنى كردووه‌".

گۆڤارى "سیدتى" له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ سومه‌یه‌ خه‌شاب ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسرى له‌ ژیانى تایبه‌تى خۆیدا چوار جار شووى كردووه‌، كه‌چى ده‌ڵێ له‌ كاتى نواندنى رۆڵێك كه‌ جلى بووكێنى پۆشیوه‌ هه‌ستى به‌ "بووكێنى" كردووه‌.

گۆڤاره‌كه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌یش پشتى به‌ نووسینێكى خودى هونه‌رمه‌نده‌كه‌ به‌ستووه‌ كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك دایناوه‌ و گوتوویه‌تى، "بۆ یه‌كه‌مجاره‌ هه‌ست ده‌كه‌م به‌راستى بووكم" سومه‌یه‌ خه‌شاب هۆكارى ئه‌و دڵخۆشییه‌ى بۆ ئه‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ گۆگڵ و تویته‌ر زۆرترین گه‌ڕان بۆ وێنه‌كانى كراوه‌.

سومه‌یه‌ خه‌شاب له‌ ساڵى 1966 له‌ میسڕ له‌ دایكبووه‌ و سه‌ره‌تاى كارى هونه‌رى بۆ ساڵى 1993 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین