وەزارەتی ناوخۆ: ئەو گەنجانەی لە لیبیا گیریانخوردووە بە سەلامەتی ڕزگاریان دەكەین کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو گەنجانەی لە لیبیا گیریان خواردەوە، "تیمیی تایبەت ڕاسپێردراون بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی ڕزگاركردنیان."

ڕۆژی یەكشەممە (19-10-2025) وەزارەتی ناوخۆ لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی ئەو ئەو گەنجە كوردانەی لە وڵاتی لیبیا گیران خواردووە ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک وەزیران، تایبەت بە هێنانەوەی ئەو گەنجانەی لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە، خانەوادە بەڕێزەکانیان دڵنیادەکەینەوە کە هەر لەسەرەتای باروودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان لە وڵاتی لیبیا و گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان."

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕوونكردنەوەكەیدا دڵنیایی دەدات، "کە لەماوەی هەفتەیەکدا پشتیوان بە خوا ڕێکارە پێویستەکان تەواودەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان."

جێگەی باسە، ژمارەیەك گەنجی كورد بەناوی كۆچ كردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن ژمارەیەك قاچاخچییەوە بردراون بۆ وڵاتی لیبیا، بەڵام دوای دەستگیركردنیان لەلایەن ئەو وڵاتەوە، بەپێی زانیارییەكان دۆخێكی سەخت لە زیندانییەكانی لیبیا بەسەردەبەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین