ئەشواق جاف: حکومەتی عێراق مافی دەستووریی ژنانی پێشێلکردووە
نوچە نێت: پەیام عەلی
ئەمڕۆ دووشەممە (20/10/2025) د. ئەشواق جاف، سەرۆكی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی ژنانی کوردستان کرد و بە ڕووداوی ڕاگەیاند “پەیاممان بۆ ئافرەتەکان بە شێوەیەکی گشتی ئەوەیە کە زۆر متمانەیان بەخۆیان هەبێت و بەردەوام بن لە خەباتی سیاسی، چونکە دەرفەتێکی زۆر باش هەیە بۆ پێدانی رووبەرێکی فراوان بۆ خستنەگەڕی تواناکانیان و گەیشتن بە سەرچاوەی بڕیار."
سەبارەت بە دیاریکردنی وەک سەرلیستی پارتی لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، جەختی لەوە کردەوە، کە لەناو پارتیدا جیاوازی لەنێوان ئافرەت و پیاودا نییە و پۆستەکان لەسەر بنەمای توانا دەدرێن نەک ڕەگەز. گوتیشی هەڵبژاردنی وەک سەرلیست بە بڕیاری سەرکردایەتی، لەو تێڕوانینەی پارتییەوە هاتووە.
هاوکات سەرۆکی لیستی پارتی لە سلێمانی، رەخنەی تووندی لە حکومەتی عێراق گرت و گوتی “بەغدا بە بیانووی جۆراوجۆری نادەستووری، سادەترین مافی دەستووریی ئافرەتی پێشێلکردووە، کە ئەویش بڕینی مووچەکەیەتی."
سەرۆكی لیستی پارتی، باسی ستراتیژی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکان کرد و گوتی “پارتی بە پەرۆشەوە دەچێتە ناو خەڵکەوە، چونکە بە درێژایی مێژوو خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستانی کردووە بەبێ جیاوازی”. ئاماژەی بەوەش کرد کە نوێنەرانی پارتی بە پڕۆژەکانیان توانیویانە بەرگری لە هەموو خەڵک بکەن و متمانەیان بەدەست بهێنن.
شایانی باسە، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقدا، زیاتر لە دوو هەزار ژن لە کێبڕکێدان. بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە کۆی (7,768) بەربژێر، (2,248)یان ژنن. هەرچەندە 83 کورسی لە کۆی 329 کورسیی پەرلەمان بۆ ژنان تەرخانکراوە، بەڵام ئەوان لەگەڵ زیاتر لە پێنج هەزار پیاو کێبڕکێ بۆ کورسیی زیاتر دەکەن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment