بەرەی گەل داوایەك لە دەنگدەران و لایەنگرانی گۆڕان دەکات کوردستانی

نوچە نێت: هێلان مزەفەر

بەرەی گەل داوا لە لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات دەنگ بە لیستەکەی ئەوان بدەن و دەشڵێت، باوەڕمان بە دەنگ و دەستی خەڵک هەیە، ئەو خەڵکەی، هێشتا هیوای گۆڕانکاری لە دڵیدایە.

ڕۆژی دووشەمە (20/10/2025) بەرەی گەل کە لەو هەڵبژاردنەدا بە لیستی (بەرەی گەلەکەمان) بەشدارە  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، "گۆڕان لە دوای وەفاتی نەوشیروان مستەفا بووە قوربانی خەڵکانی هەڵپەرست و خیانەتکار بە سەدان هەزار دەنگ و خەونی خەڵکێکی نارازی کە هیوایان بە گۆڕانکاری بەستبوو، لە پێناو پۆست و پارەدا لە بار برا "."

 هەروەها لە ڕاگەیێندراوەكەاد رووی لە دەنگدەرانی گۆڕان دەكات و دەڵێت، "باوەڕمان بە دەنگ و دەستی خەڵک هەیە، ئەو خەڵکەی کە سەرەڕای هەموو ئازار و مەینەتێک، هێشتا هیوای گۆڕانکاری لە دڵیدایە."

بەرەی گەل وەکو لیستێک  هیچ پۆستەر و فلێکسی هەڵنەواسیوە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە  کێشەی دارایییان هەیە،  رۆژی 11ـی 10ـی 2025  شادمان مەلا حەسەن هەڵسوڕاوی بەرەی گەل بە میدیاکانی راگەیاند، "حیزب هیچ برە پارەیەکی نییە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن "، بەرەی گەل ئەوەشی ڕاگەیاندن و دەڵێت : "بانگەوازمان لە هەموو کەسانێکە کە باوەڕیان بە گۆڕانکاری راستەقینە هەیە".

بەرەی گەل پارتێکی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، لاهۆر شێخ جەنگی دامەزراوە ، ئەو حیزبە کە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان بەناوی بەرەی گەل بەشداری کردبوو، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 25 بەربژێری هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین