سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا كۆبووه‌وه
نوچەنێت: دنیا ئەحمەد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (2025/10/21) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق كرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم له كۆبوونه‌وه‌کەدا، "په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاو له نێوان توركيا و عێراقدا، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران."
هەر لەو کۆبوونەوە هه‌ردوولا، "داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرد. له‌مباره‌يه‌وه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانيان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بۆ ئابووريى عێراق به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه كولتوورى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment