فازڵ میرانی: هەڵبژاردنی عێراق دیزاین کراوە
نوچەنێت: هیوا جاسم
ڕۆژی دووشەممە (21/10/2025) فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی کوردستان24 سەبارەت بە بێگەردیی هەڵبژاردنی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، لایەنە دەسەڵاتدارەکانی عێراق هەڵبژاردنیان دیزاین کردووە، لایەنە شیعییەکان زۆرینەن، چونکە دەسەڵاتی یاساییان بەدەستەوەیە، کۆمیسیۆن بەدەستیانەوەیە، زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستە، ئەو یاسایە لە بەغدا بۆ خۆیان، وەک جلێکە بۆ خۆیان دوورێبیتیان.
میرانی دەشڵێت، ئەگەر ئێمە 100 کورسیش بین لە پەرلەمانی عێراق کەمینەین، دروشمی ئێمە سازان، هاوبەشیی، هاوسەنگییە، چونکە بنەمای دەستووری عێراق ئەمەیە، بەڵام ئەگەر ئەوان زۆرینە و کەمینە لەگەڵ کورد بەکاربێنن، ئێمە حزبێک نین، ئێمە میللەتێکین، نەتەوەی دووەمین لە عێراق، بۆیە دەبێت بە تەوافق پرسەکان چارە بکرێن، دەڵێت: پێکنەهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی لە بەرژەوەندی شیعەیە.
لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراقیش، فازڵ میرانی گوتی، دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 کە زۆرینەی خەڵکی عێراق دەنگی بۆیدا و سەرۆک بارزانی هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی زۆرینەی مافەکانی کوردی تێدا جێگیر بکرێت، ئەگەر وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، دەستوورێکی باشە، بەڵام حکوومڕانی لە عێراق، حکوومڕانی شیعەیە، عێراق حکوومەتی هەیە، بەڵام عێراق، دەوڵەت بە مەفهومی سەروەری تەواو، بوونی نییە، من وتەی خۆم هەیە لەسەر عێراق و دەڵێم: عێراق دەوڵەتێکی بێ سەروەرییە.
لەبارەی سەروەریی عێراقیش، ئەو بەرپرسەی پارتی گوتی: عێراق سەروەریی نییە چونکە ناتوانێت هیچ بڕیارێک بەبێ ئێران بدات، تورکیا بەشێکی وڵاتەکەی داگیرکردووە و ناتوانێت قسە بکات، پارتی کرێکارانی کوردستان ناوچەی شنگالی داگیرکردووە ناتوانێت وەری بگرێتەوە، بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئێمە لە ڕانیە، پشدەر، برادۆست، نێروە و ڕێکان، بەرواری، تا دەگاتە چۆمان و گەڵاڵە، نە دەسەڵاتی کوردی تێدایە، نە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقی، پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدایە، بۆیە دەڵێم عێراق سەروەری نییە، گوتی: عێراق نە لە بڕیاری سیاسی سەروەری هەیە، نە لە پاراستنی خاکەکەی، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی حزبەکانی عێراق پاشکۆی وڵاتێکن.
سەبارەت بە ئامانجی پارتی بۆچوونە بەغدا بەهێزەوە، فازڵ میرانی دەڵێت: پارتی بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگریی لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات، هەروەها بەرگریی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات، یەک لەو ڕێگایانەش دەستوورە، پارتی جەخت لە جێبەجێکردنی دەستوور دەکاتەوە بۆ ئەوەی کێشەکان لەڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
لەبارەی یەکڕیزیی نێو ماڵی کوردیش، فازڵ میرانی گوتی: پێویستە لە کوردستان نەوەک یەکڕیز، بەڵکو بەرەو یەک ڕێگا بین بۆ یەک ئامانج بڕۆین، یەکهەڵویستی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک جاران نییە، بەڵام نابێت ڕووناکییەکانی پێشتر نەبینین کە لەنێوان هەردوولادا هەبوو.
لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، فازڵ میرانی دەڵێت، قوڵایی کێشەکانی کورد لە سەردەمی مەلیکەوە تا ئەمڕۆ، لە بەغدایە، چارەسەرەکەش هەر لە بەغدایە، گوتی، پێشتر بۆ میدیاکانی ئێران باسم کردووە، کاتێک کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبن، کە ببنە دوو دراوسێ.
لەبارەی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستانیش لە بەغدا، فازڵ میرانی گوتی، بە مەنتق و لۆژیک کورد گفتوگۆی لەگەڵ بەغدا نەکردووە، چونکە ئەگەر بە مەنتق و لۆژیک بوایە، نەدەبوا ڕێگە بدات پرسی مووچە بکاتە کێشەی سەرەکی نێوان هەولێر و بەغدا، چونکە لە سیستەمی فیدراڵیدا مووچە نابێت ببێتە کێشە، حکوومەتی عەبادی مووچەی خەڵکی کوردستانی بڕی.
میرانی دەڵێت، ئێمە وەکو پارتی وا بیر دەکەینەوە کە هەرکاتێک پارتی بەهێز بێت، کورد بەهێز دەبێت، چونکە هەمیشە هەوڵمانداوە هێزی کورد کۆ بکەینەوە، دەڵێت: هەر کاتێک کورد بەیەکەوە کۆبووە و وەکو یەک بیری کردەوە، واقیعی بیر دەکاتەوە، کورد باش نییە بچێتە لایەک لە لایەنەکانی شیعە یاخود سوننە و بچێتە نێو دووبەرەکییەك.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment