سەرۆک بارزانى پێشوازى لە شاندێکى باڵاى هاوبەشى ئەمەریکا کرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى ئەمرۆ پێشوازى لە شاندێکى شاندێكی هاوبەشی هەر یەکە لە كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (5-5-2021) هەر یەکە لە برێت مەگێرك یاریدەدەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا و ڕێكخەری كاروباری ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆشكی سپی و دێریك شۆلێ گەورە ڕاوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و دانا سترۆل جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانى سەلاحەددینیان کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە دیدارەکەکە شاندەکە سڵاوى سەرۆک جۆبایدن سەرۆکى ئەمەریکایان گەندۆتە سەرۆک مسعود بارزانى.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمەریكای كرد كە لە سەرەتای نەوەدەكانی سەددەی ڕابردوو ڕۆڵی باڵای هەبووە لە دابینكردنی ناوچەی ئارام بۆ گەلی كوردستان و هەروەها سوپاسی ئەو ڕۆڵەی ئەمەریكا کرد کە لە یارمەتیدانی كوردستان و عێراق لە شەڕی داعشدا گێڕاویەتی.

مسعود بارزانى لەگەڵ شاندە هاوبەشەکەى ئەمەریکا ئاماژەى بەوەشکردووە، کە تا ئێستا داعش و هەڕەشەی تیرۆر لەسەر عێراق و ناوچەكە مەترسین، چونكە ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی دەركەوتن و بەهێزبوونی داعش هێشتا چارەسەر نەكراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین