هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سوپای عێراق جەخت لە هاریکاریی سەربازیی هاوبەش دەكەنەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (21/10/2025) لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی سەربازی و ئەمنی لەنێوان هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەرکردایەتیی سوپای عێراق، بەڕێوە چوو، لایەنی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا کە فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان سەرۆکایەتیی دەکرد، لە فەریقی ڕوکن عیسا عوزێر سوپاسالاری پێشمەرگە، هەروەها نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە پێکهاتبوو. شاندی سەرکردایەتیی سوپای عێراقیش، پێکهاتبوو لە فهریقى یهكهمى ڕوكن عهبدولئهمیر ڕهشید یارهڵڵا، سوپاسالارى عێراق و ژمارهیهك له پلهدارانى باڵاى سهربازى و ئهمنیی عێراق.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دیوان جەختی لە “گرنگیی بەردەوامی و فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەپێناو پاراستنی ئەمنییەت و سەقامگیری وڵاتدا، کردەوە.”
لای خۆیەوە سوپاسالاری عێراق، “وێڕای دەربڕینی خواست و خۆشحاڵیی بە پەیوەندی و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا، ئامادەییی وەزارەتی بەرگری و سەرکردایەتیی سوپای عێراقی بۆ پشتیوانیکردنی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.”
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، پاراستنی ئاسایشی سنوور و ئاسمانی عێراق، دۆخى دهروازه سنوورییهكان، تهوهرێكى دیكهى گفتوگۆکانی كۆبوونهوه هاوبەشەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment