پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی دزینی زێر و برێک پارە ڕادەگەیێنێت کوردستانی

نوچە نێت: هێلان مزەفەر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، بە تۆمەتی دزینی (45) مسقال زێر و برە پارەیەک لەلایەن دوو کەسەوە، بەهاوکاری نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیر دەكەن، كە پیشەیان سواڵكەرە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/10/2025) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سکالاکردنی هاولاتییەک لە بنکەی پۆلیسی بازیان، کە (45) مسقال زێر و بڕێک پارە بە بڕی دوو ملیۆن و (400) هەزار دیناری لەماڵەکەیدا لێ دزراوە، دوای وەرگرتنی بریاری دادوەر، هێزەکان دەستیان کردوە بە لێکۆلینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکرندنی تۆمەتبارەکان، سەرەنجام توانرا ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیربکرێن و دەست بەسەر زێرە دزراوەکانیشدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ناو و پیشەی تۆمەتبارەکان ئاشكرا كردووە و دەڵێت، تۆمەتباران (ج، ح، ک لەدایکبووی 1970- س، ح، ف لەدایکبووی 1984) کە پیشەیان سواڵكەر، تاوانباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئیستادا بەپێی ماددەیی (444) لە یاسایی سزادان ڕاگیراون بەپێی بڕیاری دادوەر، لێکۆلینەوە لە دۆسێکەیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین