سەرۆکى ئەمەریکا نامەیەک ئاراستەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى ئەمەریکا نامەیەک لە نامەیەکدا سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات، بۆ هەوڵەکانى لە پێناو نەهێشتنى ناکۆکیی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.

ئەمرۆ چوارشەممە (2025/10/22) سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، ئێوارەى (2025/10/21) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له‌ به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت.

ترەمپ لەو نامەیەدا سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگیریى له‌ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتیدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ گرنگیى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه‌.

له‌ هەر لە نامه‌كه‌یدا سه‌رۆكى ئەمەریکا بۆ سه‌رۆك سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاتانى جیهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکییه‌ كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى هاوبه‌ش له‌ ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.

هه‌ر له‌و نامەکەدا سووربوونى خۆى و ئیداره‌كه‌ى بۆ جێگیركردنى ئاشتییه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ و كوشتار له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌موو جیهان، نیشان ده‌دات.

سه‌رۆك تره‌مپ له‌ كۆتاییى نامه‌كه‌یدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین