ڕاگەیێندراوێک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتییەوە کوردستانی

نوچەنێت: سنوور یاسین

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە گرژییەکانی دوێنێ شەوی ناحیەی پردێ بڵاوکردەوە و دەڵێت،" شەوی ڕابردوو لە ساتی ڕووداوەکە ئاگاداری هەڤاڵانمان کردەوە دان بە خۆیاندا بگرن و هیچ کاردانەوەیەکی توندیان نەبێت و هەرچی هەیە لەڕێگەی یاساوە چارەسەر بکرێت."

ڕۆژی شەممە (2025/10/25) مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دووپاتی دەکاتەوە، "لە ساتەوەختی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دوێنێ شەوی ناحیەی پردێ ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، هەر زوو پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەوەی بە ئەرکی خۆیان هەستن و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، گیانی هاووڵاتیان بپارێزن".

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەسەر هێڵ بووین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە کێشەکە بە یاسا چارەسەر بکرێت و یاسا سەروەر بێت". هاوکات، "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، ڕێکاری یاسایی بۆ ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەم گرژییانە بگرنە بەر و هاووڵاتیانی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، ئەم کردەوانە کاریگەریی لەسەر دۆخی هەڵبژاردنەکان نابێت و هەڵبژاردن لە کات و ساتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ساوا دەکات، "ڕوحی برایەتی، پێکەوەژیان بپارێزن و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئارامی بەڕێوە بچێت دوور لە زمانی زبر و توندوتیژیی."

شەوی ڕابردوو لە ناحیەی پردێ گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان لەلایەنگرانی پارتی، یەکێتی و لایەنە تورکمانەکان دروست بوو، بەڵام دواتر دۆخەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵکرا تاوەکو گرژی زیاتری لێنكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین